وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە شاری سلێمانی خەرج دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە "تیمەكانی شارەوانی لە شاری سلێمانی پڕۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 30 مەتری لە سنووری گەڕەكی كەڵەكن و هەواری شار جێبەجێ دەكەن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بە مەبەستی تەواوكردنی پرۆژەكە."
ئەوەش خراوەتەڕوو کە پڕۆژەکە لەسەر داهاتی شارەوانی و بە گوێرەی پلانی 2022، گوژمەی نزیكەی 364 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی بەشێک لە شەقامی 30 مەتری نێوان گەڕەكی جیاكراوەی 119 و 124ی كەڵەكن و شەقامی سەرەكی هەواری شار بۆ جێبەجێکردنی كاری بڕین و پڕكردنەوە و دروستكردنی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.