زانکۆی سەڵاحەددین قوتابییانی ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەکانیان دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین تایبەت بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: سبەی سێشەممە دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆکەمان دابەش دەکرێت.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکانەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە چەکی بانکی ئامادە بکەین.
ئاماژەی بەوەشدا کە سەرجەم چەکی بانکییەکان ئامادەن. جەختیشی کردەوە کە سبەی دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆکە دابەش دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.