به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشكرای كرد، كه‌یسێكی دزیكردنیان له كۆمپانیای نه‌وت له پارێزگای میسان ده‌ستنیشان كردووه كه به بڕی 1.5 ملیار دینار پاره دزراوه.
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: كارمه‌ندانی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕالی توانیویانه حاله‌تێكی دزی ڕێكخراو له كۆمپانیای نه‌وتی میسان بدۆزنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: دزیكردنه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له به‌رپرسانی كۆمپانیاكه ڕێكخرابوو و بڕی (1,320,000,000) ملیار دینار دزرابوو له ڕێگه‌ی دووباره سه‌رفكردنه‌وه‌ی پاره و سه‌رمووچه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكه و چه‌ند شێوازێكی تری فێڵكردنه‌وه.
فه‌رمانگه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ئه‌م كاره‌یان، به‌رپرسی به‌شی ژمێریاری و به‌رپرسی كارگێری و فه‌رمانبه‌ری وردبینی و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی تری كۆمپانیاكه ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.