شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست و 20 کەسی تۆمەتباری لە پارێزگای بەغدا راگەیاند.
شانەی ناوبراو بڵاوی کردەوە کە ھێزە ئەمنییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی رۆژھەڵات، باشوور و باشووری رۆژئاوای پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، دوو تیرۆریست کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون و هەروەها 20 تۆمەتباری دیکە، دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی بێ مۆڵەتدا، گیراوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.