Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:41

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان له‌ ئۆكراینا هه‌زار و 200 كه‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%


رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد، له‌ 27ی شوباته‌وه‌ تا ئێستا هه‌زار و207 كه‌س له‌ ئۆكراینا كوژراون و برینداربوون.

گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، ئاشكرایكرد ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رووسیادا بۆ سه‌ر ئۆكراینا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ406 به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ زۆرتر بێت.

ستیفان دوجاریك تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان له‌ ٢٤ی شوباته‌وه‌ تا ئێستا له‌ ئۆكراینا، هه‌زار و207 كه‌سن و ئاشكرایشی كرد زیاتر له‌ ملیۆنێك و 700 هه‌زار كه‌س ئۆكراینایان جێهێشتووه‌.

دوجاریك بانگه‌وازی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتنی سه‌لامه‌ت به‌و كه‌سانه‌ ده‌سته‌به‌ر بكرێت كه‌ له‌و شارانه‌ گیریان خواردووه‌ كه‌ پێكدادانی تێدایه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد له‌ هێرشه‌كاندا نۆ نه‌خۆشخانه‌، كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و ئه‌مبوڵانسه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.