Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 18:03

سەرۆکی ئۆکراینا بۆ گەلەکەی: لە کیێڤ دەمێنمەوە خۆم حەشار نادەم و لە کەس ناترسم

کوردستان TV
100%


- سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی: ئەمڕۆ سێیەمین خولی کۆبوونەوەکان لە بێلاڕووس ئەنجامدرا. دەمەوێت بڵێم ئەوە سێیەم و دوایین خول بوو، بەڵام ئێمە راستیین. لەبەر ئەوە قسە دەکەین. تا دۆزینەوەی رێگایەک کە گەلەکەمان دەڵێت 'ئاشتیی بەو شێوەیە بەدیدێت'' پێداگرین لەسەر دانوستانەکان.

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە گوتارێکیدا کە لە نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانی وڵاتەکەی پێشکەشی کرد، رایگەیاند: لە کیێڤ دەمێنمەوە، خۆم حەشار نادەم لە کەس ناترسم.

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە دەستپێکی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا تا ئێستا، بۆ یەکەم جار لەسەر مێزی نووسینگەکەی لە سەرۆکایەتی وەزیرانی وڵاتەکەی، گوتارێکی پێشکەش بە گەلەکەی کرد.

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە گرتە ڤیدیۆییە نۆ خولەکیەکەدا، رایگەیاند 'دەمانگوت رۆژی دووشەممە رۆژێکی سەختە. لە وڵاتەکەماندا جەنگێک هەیە و ئیدی بۆ ئێمە هەموو رۆژێک دوو شەممەیە. راهاتووین هەموو شەو و رۆژێکمان بەو شێوەیە بێت. لە 12مین رۆژی خەبات و بەرگرییمانداین.


سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی باسی لەوە کرد کە هەمووان لە گۆڕەپانەکەدا لە حاڵەتی بەرگرییدان و گوتی: هەمووان لەو شوێنەن کە پێویستە لەوێ بن. من لە کیێڤ-م و تیمەکەم لەگەڵمدایە.

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە قارەمانانە بەرگریی لە خۆیان و وڵاتەکەیان دەکەن و گوتی: دەزانین کە ئەو رقەی دوژمنەکەمان بە بۆردومانەکان هێناویەتی لە شارەکانماندا نامێنێتەوە. هیچ شوێنەوارێکی ئەوە نامێنێت. ئەو رقە هی ئێمە نییە، لەبەرئەوە هیچ ئاسەوارێکی دوژمن نامێنێت. هەموو شتێک لە سەرەتاوە بنیات دەنێینەوە. ئەو شارانەی داگیرکەران خاپووریان کردوون لە هەر شارێکی رووسیا جوانتریان دەکەینەوە.


سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی باسی لەوە کرد کە رووسیا بەڵێنەکەی بۆ کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی بەجێنەگەیاند و تەنیا بۆ وێنەگرتنی مەیدانەکە شوێنێکی دیاریکراوی کردەوە و گوتی: ئەمڕۆ سێیەمین خولی کۆبوونەوەکان لە بێلاڕووس ئەنجامدرا. دەمەوێت بڵێم ئەوە سێیەم و دوایین خول بوو، بەڵام ئێمە راستیین. لەبەر ئەوە قسە دەکەین. تا دۆزینەوەی رێگایەک کە گەلەکەمان دەڵێت 'ئاشتیی بەو شێوەیە بەدیدێت' پێداگرین لەسەر دانوستانەکان.

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی هەروەها باسی لەوە کرد کە بڕیارنامەیەکی واژووکردووە بۆ بەخشینی خەڵاتی دەوڵەت بەو 96 ئۆکراینیەی لە جەنگدا گیانیان لەدەستداوە و گوتی: ''ئێستا تەنیا یەک شت دەڵێم. لە کیێڤ دەمێنمەوە، خۆم حەشار نادەم لە کەس ناترسم''.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.