لە کاتژمێر 10ی بهیانییهوه بەکاتی مۆسکۆ، رووسیا ئاگربەستی کاتیی راگەیاند، بەمەبەستی گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و ماریۆپۆل لە ئۆکراینا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ناوەندی هەماهەنگیی نێوان یەکەکان بۆ دەستوەردانی مرۆیی لە ئۆکراینا کە سەربە وەزارەتی بەرگریی رووسیایە بڵاوکراوەتەوە، بانگەشەی ئەوە کراوە کە لە ئۆکراینا نزیکەی دوو ملیۆن کەس داواکاریان پێشکەش بە دامەزراوەکانی رووسیا کردووە بۆ گواستنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئامادەن بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئۆکراینا و هاتووە، لایەنی رووسی لە کاتژمێر 10ی بهیانی ئهمڕۆ سێشهممه 8 ى 3 ى 2022، بە کاتی مۆسکۆ لە هەشتی ئاداردا، ئاگربەست رادەگەیەنێت و ئامادەیە لە شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و ماریۆپۆل رێڕەوی مرۆیی بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.