له هه‌فته‌ی بیست و هه‌شته‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی تۆتنهام میوانداری یانه‌ی ئێڤێرتۆنی كرد، له‌ئه‌نجامدا، تۆتنهام یاریه‌كه‌ی به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر برده‌وه .
، هه‌ر له ده‌سپێكی یاری یاریزانانی یانه‌ی تۆتنهام به هێرشه‌وه ده‌ستیان به یاری كردوو و له خوله‌كی چوارده یاریزان مایكل كین گۆڵێكی به هه‌ڵه له یانه‌كه‌ی خۆی تۆمار كرد .
،سێ خوله‌ك دواتر یاریزان هیونگ مین سو گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهینا،له خوله‌كی سیوحه‌وتیش یاریزان هاری كین گۆڵی سێیه‌می تۆتنهامی تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل و شه‌ش یاریزان سێرجیۆ ریجیلون گۆڵی چواره‌می یانه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا ، له خوله‌كی په‌نجاو پێنج یاریزان هاری كین گۆلی دووه‌می خۆی و پێنجه‌می یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش یاریه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی تۆتنهام ته‌واو بوو ،تۆتنهام به كۆكردنه‌وه چلوپینج خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی دێت.
له‌پریمه‌رلیگدا تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئێڤێرتۆن تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.