له كۆتایی ڕكابه‌ریيه‌كانی هه‌فته‌ی بیست و حه‌وته‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی لیڤانتی میوانی بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه به سی گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌تیك بلباو ته‌واو بوو.
له گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا به هێرشه‌وه ده‌ستیان به یاریه‌كه كرد و له هه‌وڵی گۆڵ تۆمار كردن بوون ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بی ئه‌نجام بوو و گێمی یه‌كه‌م به بێ گۆڵ ته‌واو بوو .
له گیمی دووه‌م هێرشی یاریزانانی بلباو به‌رده‌وام بوو تا له خوله‌كی شه‌ست و سێ یاریزان میكێڵ ڤێسگا گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی بلباوی به‌ده‌ست هێنا.
له خوله‌كی حه‌فتاوشه‌ش یاریزان ئینیاكی ویلیامز گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد ، چه‌ند خوله‌كێك دواتر یاریزان ئۆییر زاراگا به سوود وه‌رگرتن له لێدانێكی سزا توانی گۆڵی سێیه‌می ئه‌تله‌تیك بلباو به‌ده‌ست بهێنیت ،له خوله‌كی نه‌وه‌د یاریزان جۆرج دی فروتۆس تاكه گۆڵی یانه‌ی لیڤانتی له یاریه‌كه به ده‌ست هێنا و به‌م ئه‌نجامه ئه‌تله‌تیك بلباو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه و به كۆكردنه‌وه‌ی چل خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.