Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:43

لەیلا فێرناندێز نازناوی پاڵەوانێتی مۆنتێری مەكسیكی لە ئاستی خانمان بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%

كچە یاریزانی كەنەدی لەیلا فێرناندێز نازناوی پاڵەوانێتی مۆنتێری مەكسیكی لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی خانمان بەدەستهێنا.
 لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، فێرناندێزی پۆلێنكراوی بیستویەكەمی ڕیزبەندی كچە تێنسزانانی جیهان بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك لە كامیلا ئۆساریۆی كۆلۆمبی و پۆلێنكراوی سیی و پێنجەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە.
 یارییەكە ڕووبەڕوو بوونەوەیەكی بەهێزی بەخۆوە بینی كە بۆ ماوەی دوو كاتژمێرو پەنجاودوو خولەك بەردەوام بوو، سەرەتا فێرناندێز كۆمەڵەی یەكەمی بە حەوت شەش بە سوودی خۆی تەواوكرد.
 لە كۆمەڵەی دووەمیش ئۆساریۆ ئەنجامی یاریەكەی بە شەش چوار یەكسان كردەوە، پاشان فێرناندێزی تەمەن نۆزدە ساڵ كۆمەڵەی سێیەم و یەكلایی كەرەوەی بە حەوت شەش بردەوەو نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بۆ دووەم جاری لەسەریەك بەدەستهێنا.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.