Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:42

لە باسكەی ئەمەریكا نیویۆرك نیكس سەركەوتنی بةسةر لۆس ئەنجلۆس كلیپێرز تؤماركرد

کوردستان TV
100%


لە خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی نیویۆرك نیكس سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سەدوشازدە خاڵ بەرامبەر بە سەدونۆ خاڵ لە تیپی لۆس ئەنجلۆس كلیپێرزی میوانداری بردەوە.
 لە نیوەی یەكەمی یاریەكەدا، نیویۆرك نیكس بە پەنجا و نۆ خاڵ بەرامبەر بە چل خاڵ لەپێش كلیپێرز بوو.
 لە نیوەی دووەمیش ئەم پێشكەوتنەی تیپی میوان درێژەی هەبوو تا لە ئەنجامدا ڕووبەڕوو بوونەوەكەی بە جیاوازی بیست و سێ‌ خاڵ بە سوودی خۆی تەواوكرد كە ئەمەش یەكەم بردنەوەی تیپەكە بوو لە دوای حەوت دۆڕانی لەسەریەك و بیست و شەشەمین یاری لەم وەرزەی ئێن بی ئەی بردەوە.
یاریزان ئاڕجەی بارێت ڕۆڵێكی كاریگەری لەم بردنەوەی نیویۆرك نیكس بینی و بیستوچوار خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، ئیمانوێل كویكلی هاوكارەكەشی بیست و یەك خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا.
 لەو لاشەوە یاریزان ئەمیر كۆفی شازدە خاڵی بۆكلیپێرز تۆماركردو تیپەكەشی یەكەم یاری لە دوای پێنج بردنەوەی لەسەریەك و سیی و دووەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند .
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.