Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:27

له‌باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆستن سێلتیكس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر برۆكلین نێتس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا، تیپی بۆستن سێلتیكس بە سەدوبیستوشەش خاڵ بەرامبەر بە سەدوبیست خاڵ لە تیپی برۆكلین نێتسی میوانی بردەوە.
 یاریزانانی بۆستن ئاستێكی بەرزیان لە یاریەكە پێشكەشكرد بە تایبەتی لە ماوەی چوارەم، تا لە كۆتاییدا بە جیاوازی شەش خاڵ سەركەوتنیان بەدەستهێنا كە ئەمەش سێیەم بردنەوەی لەسەریەك و سیی و نۆیەمین سەركەوتنی تیپەكە بوو لەم وەرزەی ئێن بی ئەی.
 یاریزان جایسۆن تاتۆم ڕۆڵێكی كاریگەری لەم بردنەوەی بۆستن بینی و پەنجاوچوار خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، جایلین براونی هاوكارەكەشی بیستویەك خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەبەرامبەریشدا، یاریزان كیڤن دۆرانت سیی و حەوت خاڵی بۆ برۆكلین نێتس تۆماركردو تیپەكەشی چوارەم یاری لەسەریەك و سیی و سێیەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.