پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8 ى 3 ى 2022، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی چوارشه‌ممه 9 ى 3 ى 2-2022، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه له ناوچه شاخاوییه‌كانى سنووری پارێزگای هه‌ولێر ڕێژه‌ى باران زۆر ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى پارێزگای دهۆكیش ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌لێزمه هه‌یه.
به‌پێى پێشبینییه‌كانى ماڵپه‌ڕى (ئه‌كووێزه‌ر)ى جیهانیی تایبه‌ت به ڕه‌وشی كه‌ش وهه‌وا، شه‌پۆڵێكی باران بارین شاره‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و ماوه‌ی سێ ڕۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماڵپه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كاته‌كانى ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینیدا 11ی 3 ی 2022، كاریگه‌ریی بارانبارین نامێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.