Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 07:48

باڵیۆزی نوێی کەنەدا: خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا

کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی  پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق دەکات 


ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئاداری 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان . 
باڵیۆزی کەنەدا خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و کورتەیەکی دەربارەی بەرنامە و چالاکییەکانی کەنەدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو. خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و تەکنەلۆجیادا نیشاندا.  باڵیۆزی کەنەدا هەروەها ستایشی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.
پرۆسەی سیاسیی لە عێراق ، شەڕی داعش و گرنگیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.