یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، به 126 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گه‌یشته139 دۆلار و 13 سه‌نت و رۆژەکەی بە 123 دۆلار و 21 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ش ، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 2،67 به‌رزبوونه‌وه‌ی بەخۆیەوە بینی و بە 126 دۆلار و 50 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 121 دۆلار و 48 سەنت فرۆشرا.
هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ گه‌مارۆ خستنه سه‌ر نه‌وتی رووسیا، كاریگه‌ریی هه‌بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا.
به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سووته‌مه‌نی كاره‌كانیان له رووسیا راگرتووه و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ش له ده‌سپێكی جه‌نگه‌كه‌وه بڕیاری كشانه‌وه‌یان دا له وه‌به‌رهێنان له رووسیا.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 126 دۆلار و 31 سەنت بۆ 127 دۆلار و40 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 125 دۆلار و 22 سەنت بۆ 124 دۆلار و 13 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.