Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 15:03

نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی پەنابەرانی ئۆکراینا دوو ملیۆنی تێپەڕاندووە

کوردستان TV
100%


ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرایناوە پەنایان بردووەتەبەر وڵاتانی دراوسێ، دوو ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

كۆمیسەری باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، فیلیپۆ گراندی رایگەیاند کە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرایناوە پەنایان بردووەتەبەر وڵاتانی دراوسێ، دوو ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

فیلیپۆ گراندی لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، زانیاری داوە سەبارەت بەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی کە لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئێستا، بەهۆی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا دەربەدەر بوون.

كۆمیسەری باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، فیلیپۆ گراندی رایگەیاند ''ئەمڕۆ ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکراینا دەرچوون دەگاتە دوو ملیۆن. دوو ملیۆن''.

بەپێی زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە نیوەی پەنابەرە ئۆکراینییەکان چوونەتە پۆڵەندا، لە دوای ئەو هەنگاریا، سلۆڤاکیا، مۆڵدۆڤا، رۆمانیا، رووسیا، بێلاڕووس و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا.

پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)، هۆشداری دابوو کە ئەگەر رەوشەکە خراپتر بێت، رەنگە چوار ملیۆن کەسی مەدەنی وڵاتەکە جێبهێڵن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.