كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتۆمبێلی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌رزی نرخی به‌نزین له وڵات ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد و تا ئێستا له مێژوودا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م نرخه.
كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كرده‌وه: نرخی به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته به‌رزترین ئاست له مێژوودا و یه‌ك گالۆن به 4.17 دۆلار فرۆشراوه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ هه‌رێمی وڵات گه‌یشتۆته 5.44 دۆلار.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مجار نرخی به‌نزین بگاته ئه‌م ئاسته به‌رزه.
بێگومان هه‌ر گالۆنێك به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا بریتییه له 3.87 لیتر.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته له بازاڕه‌كانی جیهاندا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م گه‌یشتبووه 132 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.