ئافره‌تێكی به‌ساڵاچووی ئۆكراینی له‌نێو هاونیشتمانيانی به پاڵه‌وان ناوبانگی ده‌ركردووه دوای ئه‌وه‌ی به قوتوویه‌كی دۆشاوی ته‌ماته فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ڕووسی ده‌خاته خواره‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ستار)ی ئینگلیزی بڵاوی كرده‌وه: ئیلینا ناوی ئه‌و ئافره‌ته بهساڵاچووهیه كه له په‌نجه‌ره‌ی شوقه‌كه‌یدا كه ده‌كه‌وێته دوروبه‌ری شاری كیێفی پایته‌خت له‌ناكاو فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ڕووسی ده‌بینێ.
فڕۆكه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه و له‌و كاته‌ش ئیلینا ته‌نیا قوتوویه‌كی دۆشاوی ته‌ماته‌ی لێ نزیك ده‌بێت و تێی ده‌گرێ و فڕۆكه‌كه ده‌خاته خواره‌وه.
هه‌واڵه‌كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌نگۆیه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ و دواتریش كه‌ناڵی هه‌واڵی لیگای ئۆكراینی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن هه‌واڵه‌كه له‌نێو هه‌موو ئۆكراینا بڵاو ده‌بێته‌وه.
هاووڵاتییانی ئۆكراینا ئێستا ئیلینای به‌ساڵاچوو به پاڵه‌وان وڵاته‌كه‌یان ناو ده‌به‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.