فەرماندەیی ئەمریکا لە ئەورووپا، رایگەیاند کە دوو پاتری سیستمی دژەمووشەکی پاتریۆت بەمەبەستی بەرگریی رەوانەی پۆڵەندا دەکرێن.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن فەرماندەیی ئەمریکا لە ئەورووپا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەرووپا، جەنەراڵ تۆد وۆڵتێرس فەرمانی کردووە بە ناردنی دوو پاتری سیستمی دژەمووشەکی پاتریۆت بۆ پۆڵەندا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەسەر داوای پۆڵەندا و بە فەرمانی جەنەراڵ وۆڵتێرس، فەرماندەیی ئەمریکا لە ئەورووپا و فەرماندەیی لە ئەفریقا، دوو پاتری سیستمی دژەمووشەکی پاتریۆت لە پۆڵەندا جێگیر دەکرێن. ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانجی ئەو پاتریانە تەواو بەمەبەستی بەرگرییە و، بەهیچ شێوەیەک ئامانج لەو مووشەکانە هێرش کردن نییە.
دەرکەوت کە جیاوازی لە هەندێ هەڵوێست هەیە لە نێوان ئەمریکا و پۆڵەندا لە بارەی ناردنی فڕۆکە بۆ ئۆکراینا، پۆڵەندا دەڵێت ئەو فڕۆکانە راستەوخۆ رادەستی ئۆکراینایان ناکات، بەڵکو رادەستی بنکەی سەربازیی ئەمریکایان دەکات لە پۆڵەندا.
پنتاگۆنیش ئەگەری راستەوخۆ رادەست کردنی ئەو فڕۆکانە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئۆکراینیا بە رەوشێک ناوزەند کرد کە جێبەجێ کردنی نەگونجاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.