Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 05:34

له‌ هه‌ولێر پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی ئافره‌تانی كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 به‌بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان، له‌ژێرچاودێری و ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئایدن مه‌عروف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی ئافره‌تانی كرده‌وه‌.
پارێزگاری هه‌ولێر دوای كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی، وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌شداربووانی پێشانگاكه‌خواستن.
ئا- كامران
 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.