سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە جەنگ کۆتایی پێ بێت و لەسەر مێزی دانوستان دانیشن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، پێویستە جەنگ کۆتایی پێ بێت و لەسەر مێزی دانوستان دانیشین، بەڵام نەک لە پێناو تەماحی کۆنی کوشندە، بەڵکو لە پێناو دروستیی و بەرژەوەندیەکانی گەلدا.
سەرۆکی ئۆکراینا سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-ی کرد بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت لە رووسیاوە و ئەو بڕیارەی بە ئاماژەیەکی بەهێز بۆ هەموو جیهان لەقەڵەمدا و گوتی: بە ناوی خۆمەوە سوپاسگوزاری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بایدن-م. ئەوە بەهێزترین ئاماژەیە بۆ هەموو جیهان. زۆر ئاسانە: هەر فلسێک کە دەدرێت بە رووسیا، دەکرێت بە تۆپ و فیشەک کە دەنرێت بە دەوڵەتانی دیکەی خاوەن سەروەرییەوە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی باسی لەوەیش کرد کە رووسیا تەقەی لە رێڕەوی مرۆیی کردووە و رێگری کردووە، تەنیا سەدا یەکی ئەو رێڕەوی مرۆییەی پێویستە کراوەتەوە.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی هەروەها سوپاسی ئەو هاووڵاتییە رووسیانەی کرد کە بۆ پشتیوانیان رژاونەتە سەر شەقامەکان و رایگەیاند کە ئەوانە لە پێناو ئاشتیی تێدەکۆشن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.