د.کەمال کەرکووکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیانبهبۆنهی ههشتی مارس، رۆژی جیهانی ئافرهتان، پهیامێكی بڵاوكردهوه.
دهقی پهیامهكه:
هەموو ساڵێک ئافرەتان لە کوردستانی خۆشەویست و جیھان لە هەزاران خۆشیدا بن.
سڵاوی ڕێز و شکۆ بۆ ئافرەتی کوردستانی دایک و ھاوژین وخوشك و کچ، کە قوربانیی زۆریان دا بە درێژایی چەندین دەیەی خەبات و تێکۆشانی کورد لەپێناو ئازادی و سەروەری و، کوڕ و هاوژین و برا شەهیدیان پێشکەش کرد، بۆ ئەوەی ئێمە بمێنین و کوردستان تا هەتایە بمێنێت.
بە شانازییەوە هاوشانیی پێشکەوتنی ڕۆڵی ئافرەتان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و، دەرکەوتنی ھێمای ڕووناکی لە سیمبولی ئافرەتی کوردستانیی لە بوار و کەرتە جیاجیاکاندا دەکەین، کە هەموو ئەمانە مایەی شادییەکی قووڵن لە بەر ئەوەی لە ویستێکی سست نەبوودا دەیانبینین.
ئافرەتی کوردستان پێشتر و ئێستایش حاڵەتێکی ناوازەی ئالینگارییە، کە بەرگەی چەندین دەیەی سیاسەتی خۆسەپێن و ستەمکاری گرت و، هاوشانی ئەمە لە ناوکۆ سادەکانیدا وردەکاریی مەزن هەڵدەگرێت، ئەو سۆزە هەڵقوڵاوە ئاوێتەی هێزی ئیرادە و مکوڕییە، وای کرد ببێتە ئایکۆنێکی بێوێنە لە کاروانی خەباتی کورد.
پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای گشت سەرکەوتنێکتان بۆ دەخوازین و، باش لەوە دەگەین کە سەرباری ئەو هەنگاوە مەزنانەی ئەنجاممان داون، بە هاوشانیی سەرکردایەتیی سیاسی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، هێشتا زۆر ماوە کاری لە سەر بکەین بۆ خزمەتکردنی سەقامگیریی کۆمەڵگە، چونکە ئازادیی ئافرەت ئازادیی گشت کۆمەڵگایە و فاکتەرێکی بنچینەییە بۆ پێشکەوتن و گەشانەوەی.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.