لە نێجیریا خۆرئاوای کيشوەری ئەفریقا لە ماوەی دوو مانگدا، 98 کەس بەهۆی پەتای تای لاسا گیانیان لەدەستداوە.
تای لاسا کە لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا وەک مالی، تۆگۆ، غانا، لیبێریا و سیەرالیۆن دەرکەوتووە، یەکەمجار لە ساڵی 1969دا لە ویلایەتی بۆرنۆ باکووری خۆرهەڵاتی نێجیریا سەریهەڵدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشییەکان لە نێجیریا لە مانگەکانی کانوونی دووەم-شوباتدا، پەتای لاسا لە 15 ویلایەتی وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە.
لەو ماوەیەدا 98 کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە و 559 کەسیش نەخۆش کەوتوون.
ساڵانە لە کاتی وشکەساڵیدا لە مانگەکانی تشرینی دووەم و ئایاردا، پەتای تای لاسا روو لە هەڵکشان دەکات، ساڵی رابردوو 674 حاڵەتی تووشبوون و102 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتاکە تۆمارکرا.
- بۆ یەکەمجار پەتاکە لە 1969دا لە ویلایەتی بۆرنۆ سەریهەڵدا
تای لاسا کە لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا وەک مالی، تۆگۆ، غانا، لیبێریا و سیەرالیۆن دەرکەوتووە، یەکەمجار لە ساڵی 1969دا لە ویلایەتی بۆرنۆ باکووری خۆرهەڵاتی نێجیریا سەریهەڵدا.
حکوومەتی نێجیریا لە 23ی کانوونی دووەمی 2019دا، بەهۆی پەتای لاسا باری لەناکاوی راگەیاند.
نەخۆشیەکە کە بەهۆی بەرکەوتن بە پاشەڕۆی مشک دروست دەبێت لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگواسترێتەوە و دەبێتە هۆی تای خوێنبەربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.