به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئاداری 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
فه‌رمانگه‌كه راشیدهگهێنێت: لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 28ی شوباتی 2022 سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
- خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری ژمارە (5) لە ڕۆژی 5ی ئاداری 2022 تایبەت بە پەسەندکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی پێداچوونەوەی ڕسوومات.
- خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکڕانیا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم.
- بابەتی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.