بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر رایگهیاند، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەك كۆگا و ماركێت و دوكان بەهۆی گرانفرۆشییەوە سزادراون و 8 شوێنی گەورە داخراون.
موزەفەر سابیربەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند، لە دوو ڕۆژی رابردوودا تیمەكانی چاودێری بازرگانی و تیمەكانی قائیمقامییەت و پۆلیس بەدواداچوونیان بۆ رەوشی بازاڕ و نرخی خۆراك لە بازاڕ و مۆڵ و ماركێتەكانی هەولێر كردووە.
راشیگهیاندووه، دوای پشكنین دەركەوت 8 سۆپەرماركێتی گەورە سەرپێچی نرخیان كردووە و بڕیار درا هەر شوێنەكان دابخرێن و جگە لە داخستن سزای ماددیشیان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ئاماژە بهوهش دهكات، رۆژانە لیژنەكانی چاودێریی بازرگانی بەدواداچوون بۆ رەوشی بازاڕ دەكەن، داوای وەسڵی كڕینی كەلوپەل دەكەن و هەر كەس و شوێنێك نرخی زیاد بخاتە سەر خۆراك سزا دەدرێت و هیچ شوێنێك چاوپۆشی لێ ناكرێت.
بەهۆی گرانفرۆشیيەوە 8 سۆپەرماركێت لە هەولێر داخران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.