رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی رایگەیاند، ئەمریکا لەسەر لێواری ململانێی راستەوخۆ لەگەڵ رووسیا هەنگاو دەنێت. رۆژنامەکە ئاماژەشی پێدا، سەکۆ و سندووقی پڕ لە چەک و تەقەمەنی بارکران لە یەکێک لە گەورەترین فڕۆکە بارهەڵگرانەکانی جیهاندا لە جۆری ئەنتۆنۆڤ AN-124 کە سەر بە هێزی ئاسمانیی ئۆکراینایە لە بنکەی ئەماری ئاسمانی لە باکووری ئیستۆنیا بە مەبەستی گەیاندنیان بۆ ئۆکراینا.
رۆژنامەکە رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتە ئەمریکا و ناتۆ زیاتر لە 17 هەزار چەکی دژەتانکیان لە نێویاندا مووشەکی "جاڤلین" لە رێگەی سنووری پۆڵەندا و رۆمانیا رەوانە کرد.
بە گوێرەی رۆژنامەکە، ئەمە تەنها یارمەتی نییە کە ئەمریکا دەیکات، هێزەکانی فەرماندەیی ئەلیکترۆنی ئەمریکا کە ناسراوە بە "تیمی رەوانەکردنی ئەلیکترۆنی" نێردراون بۆ دەستێوەردان لە هێرشەکان و پەیوەندییە دیجیتاڵییە رووسییەکان.
رۆژنامەکە ئەوەشی زیاد کرد، لە کاتێکدا کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەیەوێت خۆی بەدوور بگرێت لە چنگی هێزەکانی رووسیا لە کیێڤ بە کەرەستەی پەیوەندیی کۆدکراو کە ئەمریکییەکان پێشکەشیان کردووە جموجووڵ و گەشت دەکات کە وای لێ دەکات لە پەیوەندییەکانی پارێزراو بێت لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا.
ئەمریکا و ناتۆ زیاتر لە 17 هەزار چەکی دژە تانکیان پێشکەش بە ئۆکراینا کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.