Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 13:19

وەزیری دەرەوەی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە میسر

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی، گەیشتە قاھیرەی پایتەختی میسر.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوییکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حوسێن گەیشتووەتە قاھیرە بۆ ئەوەی بەشداریی لە 157هەمین کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی بکات.

راشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی بەشدارییکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ دەکات لەوانە، دۆسیەی ئامادەکاریی بۆ بەستنی لووتکەی داھاتووی کۆمکاری عەرەبی لە جەزائیر، پرسی فەڵەستین، ، ھەروەھا تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکان دەبن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.