دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وڵاتی كوێت هه‌وڵی فراوانكردنی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێم ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9 ی 3 ی 2022، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، پێشوازی لە عومەر کەندەری کۆنسڵی گشتی کوێت لە ھەولێر کرد و تاوتوێی دۆخی ئابووری و وەبەرھێنانیان لە کوردستان کرد‌و ھەردوولاش تەئکیدیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، له دیداره‌كه‌دا سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند ، تەواوی ئاسانکاریی کراوە بۆ وەبەرھێنەرانی بیانی و وڵاتی کوێتیش دەتوانێت سوود لەو دەرفەتانە وەرگرێ کە دەستەی وەبەرھێنان لە ڕێبەرەکەیدا دابینیکردووە ، کەزۆربەیان لە کەرتی پێشەسازی و کشتوکاڵییە.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستاندا، راگه‌یاندراوه كه هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، کونسڵی گشتی کوێت گەشبین بوو بەو دەرفەت و ئاسانکارییانەی بەردەستن و دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی بەرزنرخاند
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.