- به‌پێی داتاكانی بۆرسه‌ی مۆسكۆ، به‌های دۆلاری ئه‌مریكی له به‌رامبه‌ر روبڵی رووسی له سه‌دا 12،36 زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 117،35.
به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر رووسیا، دابه‌زینی به‌های روبڵی رووسی به‌رده‌وامه.
به‌پێی داتاكانی بۆرسه‌ی مۆسكۆ، به‌های دۆلاری ئه‌مریكی له به‌رامبه‌ر روبڵی رووسی له سه‌دا 12،36 زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 117،35، هه‌روه‌ها به‌های یورۆ به به‌راورد به روبڵ له‌سه‌دا هه‌شت زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 127،42.
له كاتێكدا به‌هۆی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرایناوه سزا ئابوورییه‌كانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆسه‌ر رووسیا فراوانتر ده‌بن، له‌گه‌ڵ سزاكاندا رووسیا رێوشوێنی نوێ ده‌گرێته به‌ر.
بانكی ناوه‌ندیی رووسیا رایگه‌یاند كه فرۆشتنی دراوی بیانی له نۆی ئاداره‌وه تا نۆی ئهیلوول راده‌گرێت.
بانكی ناوه‌ندیی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ی داوه كه ئه‌وانه‌ی دراوی بیانییان هه‌یه ئێستا ئه‌وپه‌ڕی ده‌توانن 10هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی به دراوی بیانی رابكێشن و له سه‌رووی ئه‌م ژماره‌یه‌وه ده‌بێت پاره‌كه‌یان به روبڵی رووسی رابكێشن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.