Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 13:19

قائیمقامی سامەڕا بەتۆمەتی زیان گەیاندن بە سامانی گشتیی بە 7 ساڵ زیندانیکردن سزادرا

کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند کە قائیمقامی قەزای سامەڕا، مەحمود خەڵەف ئەحمەد بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی، بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە دادگای تاوانەکانی سەڵاحەددین سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ مەحمود خەڵەف ئەحمەد دەرکردووە، ئەوەیش بەتۆمەتی ئەوەی کە ناوبراو بڕە پارەیەکی لە ھەژماری بانکیی پارێزگای سەڵاحەددین راکێشاوە و بۆ بەرژەوەندیی خۆی خەرجی کردووە کە ئەوەیش زیانی بە سامانی گشتیی گەیاندووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە دادگا پشت بەستن بە ماددەی 318ی یاسای سزاکانی عێراق ژمارە 111 بۆ ساڵی 1969، ئەو سزایەی بۆ ناوبراو دەرکردووە.

لە ماددەی 318ی یاسای سزاکانی عێراق ژمارە 111 بۆ ساڵی 1969، ئاماژە بەوە کراوە ھەر بەرپرس و فەرمانبەرێک کە لە دامەزراوە گشتییەکاندا خزمەت دەکات ھەوڵ بدات بۆ بەرژەوەندی خۆی و کالایەنێک ربکات و بەنیازی خراپ زیان بەو دامەزراوەیە بگەیەنێت کە خزمەتی تیایدا دەکات، بە زیندانیکردن سزا دەدرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.