سیستەمی مووشەکی دژەتانکی ئاراستەکراوى جاڤلین (FGM-148 Javelin)، کە هەڵدەگیرێت، دژەتانکە و سیستەمی تەقەمەنیشی ئاراستەکراوە لە لایەن Raytheon و Lockheed Martin وە دروست کراوە. مەودای ئەم مووشەکە، لە هەلومەرجی ئۆپەراسیۆنیدا، دەگاتە نێوان 65 - 4000 مەتر و %94 لە تێوەگلانەکاندا سەرکەوتووە، بەرگریکاریشە لە سیستەمی پاراستنی کارا و دژەپێوەر. لەگەڵ ئەوەشدا، تەنها، 72 کاتژمێر پێویستە بۆ مەشقپێکردنى سەربازێک تاوەکو بەکاری بهێنێت.
بەپێی راپۆرتەکان، لە ئێستادا، ئەم مووشەکە بووەتە هێنانە ئارای گۆڕانکاری لە لایەن هێزە ئۆکراینییەکانەوە لە کاتى رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە رووسییەکاندا. بەشێوەیەک، هێزە ئۆکراینییەکان توانیویانە، تاوەکو ئێستا، لە رێگەیەوە (لەگەڵ درۆنیشدا) 250 تانک (زۆربەیان بریتی بوون لە تانکی T-72s و T-64s) و ئۆتۆمبێلى زرێپۆش، تەنها لە ماوەى چەند رۆژێکدا تێکبشکێنن. هەروەها، تێکشکاندنى کاروانێکی چیچانییەکان کە پێکهاتبوو لە 56 تانک و ئۆتۆمبێلی شەڕکەر و کوشتنی جەنەڕاڵێکی گەورەى چیچانیش.
لە ئێستاشدا، ئەم مووشەکە لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە بە پیرۆز تەماشا دەکرێت و نازناوى St. Javelin of Ukraineیان لێ ناوە. ئەمەش وەکوو رێزگرتن لە کوشندەیی ئەو چەکە و گاڵتەپێکردنیش بە رووسەکان و تانکەکانیان. هەروەک دەردەکەوێت، رووسەکان لەم مووشەکە ترساون و بۆ ئەم مەبەستەش هەستاون بە دانانى قەفەسی ئاسنین لەسەر سەری تانکەکانى T-72. ئامانجیش، دانانى قەڵغانى زیاترە بە مەبەستی خۆپاراستن لە مووشەکە جاڤلینەکان و درۆنەکان.
سیستەمی مووشەکی جاڤلین لە دژى قەڵغانی سەر تانکە رووسییەکان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.