سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دانی به‌وه‌دانا كه نرخی به‌نزین له وڵاته‌كه‌ی ئێستا گرانه و هه‌روه‌ها هێشتا گرانتریش ده‌بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕووسیا به‌رپرسیاره له‌م گرانبوونه.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: بێگومان نرخی به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هاووڵاتییان هێشتا گرانتر ده‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی كه به‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پێنراوه.
ڕاشیگه‌یاند: قه‌یرانه‌كه جیهانییه و به‌داخه‌وه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م دۆخه‌دا هیچی پێ ناكرێت.
جۆ باید بۆ هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی بكه‌ن نرخی به‌نزین هێشتا گرانتریش بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه كه نرخی به‌نزین چه‌ند ڕۆژێكه له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌جۆرێك كه دوێنێ سێشه‌م ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له گرانیدا تۆمار كرد.
لای خۆیه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتۆمبێلی ئه‌مه‌ریكی له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردبووه‌وه: نرخی به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته به‌رزترین ئاست له مێژوودا و یه‌ك گالۆن به 4.17 دۆلار فرۆشراوه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ هه‌رێمی وڵات گه‌یشتۆته 5.44 دۆلار.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره نرخی به‌نزین بگاته ئه‌م ئاسته به‌رزه و ئه‌و ڕێژه‌یه له نرخ تۆمار بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.