ئهمڕۆ چوارشەم لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کرد کە پێکھاتبوون لە خاتوو جینیفەر گاڤیتۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ڕۆبێرت پالادینۆ کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر و ھەروەھا ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەربازی و سیاسی.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و دوا پێشھاتە سیاسییەکان و پڕۆسەی سیاسی و ڕێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی تەحەدیات و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیە جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراق لە شەڕی تیرۆر کرایەوە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا شاندی میوان ئەوەیان دووپاتکردەوە کە ئەمەریکا بایەخێکی گرینگ بە پێگە و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان دەدات.
بارودۆخی سووریا و پێشھاتە مەیدانییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەو وڵاتە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.