Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 03:10

بکوژی ماریا سامی لە کەرکووک دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

بکوژی ئەو کچە گەنجەی کە لە شه‌وی 6ی ئادار لەلایەن براکەیەوە کوژرا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کەرکووک دەستگیر کرا.

مقەدەم عامر محیەدین شوانی گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک تایبەت بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: دوای ئەوەی کچێک لە هەولێر بەناوی ئیمان سامی ناسراو به‌ (ماریا) کوژرا، زانیاریمان بەدەست گەیشت کە بکوژەکە بەرەو شاری کەرکووک هەڵاتووە.

ڕاشیگەیاند: لەهەڵمەتێکدا توانرا بکوژی ماریا دەستگیر بکرێت. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕادەستی پۆلیسی هەولێر دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە لە کەرکووک کەسێك لە ماڵەکەی خۆی داڵدەی بکوژەکەی دابوو، بۆیە بەپێی یاسا ئەو کەسەش لەگەڵ بکوژەکە دەستگیر کرا.

جێی باسە شەوی 6ی ئاداری ڕابردوو کچە گەنجێک لە شەقامی 100ی مەتری شاری هەولێر لەلایەن براکەیەوە کوژرا، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.