ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و بۆ خوار 122 دۆلار دابه‌زی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 3.9% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا و گه‌یشته به 121 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 5% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا و بووه 119 دۆلار.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ و چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كان گه‌یشتبووه 131 دۆلار.
توێژه‌رانی كۆمپانیای (ریستاد ئینه‌رجی)ی نه‌رویجی دوێنێ سێشه‌م پێشبینییان كردبوو نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 200 دۆلار به‌رزبێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی نه‌وتی ڕووسیا بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.