پڕۆژەیەکی لێدانی بیری ئاو خواردنەوە لە چەند گەڕەکێکی ناحییەی قوشتەپە ئەمڕۆ چوارشەممە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پشتیوان ڕەحمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی قوشتەپە تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەکەکانی ناو سەنتەری ناحییەی قوشتەپە هەبوو، بۆ ئەم مەبەستەش داواکاریمان گەیاندە پارێزگای هەولێر.
ڕاشیگەیاند: بە هاوکاری و هەماهەنگی کونسوڵخانەی ئیماڕاتی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر و فەرمانگەی ئاوی قوشتەپە، توانرا کێشەی ئاوی خواردنەوەی گەڕەکەکانی (قوشتەپەی تازە، مزووریان و سەنتەری ناحییەی قوشتەپە) چارەسەر بکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا "بە لێدانی بیرێکی ئاوی خواردنەوە کە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردنە، دەرکەوت کە لە سنووری ناحییەی قوشتەپە ئاوی ژێر زەوی زۆری کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ 220 مەتر، لێدانی ئەم بیرە تازەیە 670 مەتر قوڵە."
کارزان کاکل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.