Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 14:50

سکرتێری گشتیی ناتۆ: ھێرشی ڕووسیا دژی خەڵکی مەدەنی لە ئۆکراینا تاوانی جەنگە

کوردستان TV
100%


سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ رایگه‌یاند: لە ئۆکراینا ھێرش لە دژی خەڵکی مەدەنی دەبینین و ئەمەش تاوانی جەنگە.

یەنس ستۆلتنبێرگ لە میانی گوتارێکیدا لە کۆنفرانسی ئاسایش و بەرگریی ئۆتاوا، رووسیای بە رێگرتن لە ئاشتیی ئەورووپا تۆمەتبارکرد.

ستۆلتنبێرگ ئاشكرایكرد، شەڕی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ سەر ئۆکراینا یاسای نێودەوڵەتیی و ئاشتی و ئاسایش کە سیستمی نێودەوڵەتیی فەراھەمی کردووە، پێشێلکردووە و رووی قسەکانی کردە پوتین و گوتی: ئەو شەڕە رابگرە، سەربازەکانت بکشێنەوە و بگەڕێوە بۆ دیپلۆماسییەت.

هه‌روه‌ها گوتی: لە ئۆکراینا ھێرش لە دژی خەڵکی مەدەنی دەبینین و ئەمەش تاوانی جەنگە.


سکرتێری گشتیی ناتۆ ھەڕەشەی چەکی ئەتۆمی لەلایەن پوتین بە کەمتەرخەمی و مەترسیدار ناوبرد و باسی له‌وه‌ كرد تا رووسیا، چین و کۆریای باکوور چەکی ئەتۆمییان ھەبێت ناتۆ بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی لە دەستیدا دەبێت.

دووپاتیشیکردەوە کە ناتۆ، ناتوانێت داواکاریی ئۆکراینا بۆ راگەیاندنی ناوچەی دژە فڕین جێبه‌جێبكات و گوتی: بە جێبەجێکردنی ناوچەی دژەفڕین دەبێت ھێرش بکرێتە سەر سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا. ئەمەش پێکدادانێکی راستەوخۆ لە نێوان ناتۆ و رووسیا درووست دەکات، پەرە بە شەڕی ئۆکراینا دەدات و دەبێتە ھۆکاری درووستبوونی شەڕێکی تەواو لە نێوان ناتۆ و رووسیا لە ئەورووپا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.