Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 01:33

هه‌نگاریا: هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانمان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن

کوردستان TV
100%

  بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە فەرماندە و جێگری فەرماندەی سەربازیی ھێزەکانی ھەنگاریا لە عێراق کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردبوو.

ھۆشیار سیوەیلی پێشوازیی لە  کۆلۆنێڵ پیتەر لوشتاک، فەرماندە و ئەتێلا گرینسەر، جێگری فەرماندەی سەربازیی ھێزەکانی ھەنگاریا لە عێراق کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردبوو.

لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ڕۆڵی ھێزی سەربازیی ھەنگاریای لە ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا بەرز نرخاند و سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەو وڵاتەی کرد بۆ وەستانیان لەگەڵ خەڵکی کوردستان لە کاتی پێویستدا و خواستی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان دووپات کردەوە، بەڕێز سیوەیلی ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێ بۆ خواست لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێزان کۆلۆنێڵ ژۆڵت لاوکۆ وەک فەرماندە و فیرینس چیکیس وەک جێگری فەرماندەی سەربازیی ھێزەکانی ھەنگاریا لە ھەرێمی کوردستان خواست و جەختی لە ھاوکاری و ھەماھەنگی کردەوە بە ئامانجی خزمەتکردن بە بەرژەوەندیی ھاوبەشی ھەردوو وڵات و میللەت.

شاندی میوان سوپاسی ھاوکاری و ھەماھەنگییان کردەوە و جەختیان لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە بوارەکانی سەربازیدا کردەوە کە ھێزی وڵاتەکەیان بەشێکە لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە کوردستان دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە ھاوکاری و مەشق بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، شاندی میوان ھیوایشیان خواست ناوچەکە سەقامگیری و ئارامیی زیاتر بە خۆیەوە ببینێ و بە ھەموو لایەک بتوانن ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچەکە دابین بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.