ڕاپۆرتى سێیه‌مى چاکسازیى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان که ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى ده‌کات، جیاواز ده‌بێت و کۆمه‌ڵێک خاڵى گرنگى تێدایه که جه‌خت له جێبه‌جێکردنى بڕگه‌که‌کانى پرۆژه‌یاسای چاکسازى ده‌کات که زیاتر لایه‌نى جێبەجێکردن و به‌دواداچوون له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌عید هه‌رکى، جێگری سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکیی په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: به‌پێى یاسای چاکسازی، حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌رسێ مانگ جارێک ڕاپۆرتى خۆى ده‌رباره‌ى پرۆژه‌یاسای چاکسازى ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات، تا ئێستا دوو ڕاپۆرتى ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان کردووه که خۆشبه‌ختانه ناوه‌ڕۆکى ڕاپۆرته‌کان جێگه‌ى ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ک بووه و ئێستاش کار بۆ ناردنى ڕاپۆرتى سێیه‌مى چاکسازى ده‌کات که چه‌ندین خاڵى گرنگ و جیاوازى تێدایه.
راشیگه‌یاند: ڕاپۆرتى سێیه‌مى چاکسازى جیاواز ده‌بێت و زیاتر لایه‌نى جێبه‌جێکردنى ته‌واوى ئەو سێکته‌ر و بوارانه له‌خۆ ده‌گرێت که له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌که‌دا ئاماژه‌یان پێ کراوه و ده‌بێت چاکسازییان تێدا بکرێت، بۆیه له هه‌مان کات ئه‌و ئەنجامانەی که له جێبه‌جێکردنى یاساکه‌وە به‌ده‌ست هاتووه، چى بوون هه‌مووى ده‌خرێته ڕوو، هۆکارى دواکه‌وتنى ڕاپۆرته‌که‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌ندێک له وه‌زاره‌ته‌کان ڕاپۆرتیان پێشکه‌ش به حکوومه‌ت نه‌کردووه و دوا که‌توون، به‌ڵام به دڵنیایییەوە له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ڕه‌وانەی په‌رله‌مان ده‌کرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: وه‌ک په‌رله‌مان و لیژنه‌ى ده‌ستپاکى له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایى بە جددی چاودێریی جێبه‌جێکردنى هه‌نگاوه‌کانى چاکسازیمان کردووە و بێگومان ئه‌وه‌ى له پرۆژه‌کەدا هه‌یه قۆناغ به قۆناغ هه‌مووى جێبه‌جێ ده‌کرێت، هه‌تا کابینه‌که‌ش کۆتایى بێت ئه‌وە ده‌بێته نه‌خشه‌ڕێگا بۆ داهاتووش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.