سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤولۆدیمێر زێلێنسكی رایگه‌یاند، بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كیێڤ، سومی، ئهنهرهۆدار، ماریوپۆل، ئیزیوم و ڤۆڵنۆڤاخا شه‌ش رێڕه‌وی
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤولۆدیمێر زێلێنسكی رایگه‌یاند، بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كیێڤ، سومی، ئهنهرهۆدار، ماریوپۆل، ئیزیوم و ڤۆڵنۆڤاخا شه‌ش رێڕه‌وی مرۆیی دروست ده‌كه‌ن.
ڤولۆدیمێر زێلێنسكی له په‌یامێكدا كه له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له تێلگرام بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، دوا.
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤولۆدیمێر زێلێنسكی له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له رێگای دروستكردنی سێ رێڕه‌وی مرۆیی له كیێڤ، سومی و ئهنهرهۆدار توانیوویانه گیانی نزیكه‌ی 35 هه‌زار كه‌س رزگار بكه‌ن و ده‌ڵێت: گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كیێڤ، سومی، ئهنهرهۆدار، ماریوپۆل، ئیزیوم و ڤۆڵنۆڤاخا شه‌ش رێڕه‌وی مرۆیی دروست ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ئۆكراینا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوپای رووسیا هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و مندالان له شاری ماریوپۆل و به هۆیه‌وه 17 كه‌س برینداربوون، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه 'تاوانی جه‌نگه'.
ڤولۆدیمێر زێلێنسكی له‌باره‌ی پاراستنی كایه‌ی ئاسمانیی وڵاتهكهیشیهوه به پێویستی زانی وڵاتانی خۆرئاوا 'بوێر بن' و گوتی: ئه‌وان یان با كایه‌ی ئاسمانیی به‌ڕووی مووشه‌ك و بۆمبه‌كانی رووسیادا دابخه‌ن، یان با فڕۆكه‌ی جه‌نگیمان بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ئه‌وه بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.