سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ رایگەیاند لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لهگهڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زێلێنسکی راگەیاندووە کە وڵاتەکەی کاروانێکی دیکەی کەلوپەلی سەربازیی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت.
جەستن ترودۆ لە تویتەر نووسیوویەتی: بە سەرۆکی ئۆکراینام راگەیاند کە کاروانێکی دیکەی کەلوپەلی سەربازیی دەنێرین، لە میانی گفتوگۆکەماندا تاوتوێی رێکارەکانی سەپاندنی سزامان بە سەر رووسیادا لەگەڵ پشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئۆکراینادا کرد.
ترودۆ راشیگەیاندووە کە بانگهێشتی سەرۆکی ئۆکراینای کردووە بۆ پێشکەشکردنی گوتارێک لە بەردەم پەرلەمانی کەنەدا.
جێی ئاماژەیە، کەنەدا لە یەکەم رۆژەکانی هێرشی رووسیا کە لە 24ی شوباتەوە دەستی پێکردووە، پشتیوانی سەربازیی بۆ ئۆکراینا نارد.
لە یەکی ئاداردا، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترۆدۆ رایگەیاند، وڵاتەکەی چەک و سیستمی دژە تانک و چەکی پێشکەوتوو بۆ ئۆکراینا دەنێرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.