ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له پرێس كۆنفرانسێكدا ره‌خنه‌ی له ناوبژیوانی یاری نێوان ڕیال مدریدو پاریس سانجێرمان گرت و ئۆباڵی دۆڕانی تیپه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی ناوبژیوان و ڕایگه‌یاند كه گۆڵی یه‌كه‌می ڕیال مه‌درید فاولێكی ڕوونی كه‌ریم بێنزیما بوو له‌به‌رامبه‌ر دوناڕۆمای گۆڵپارێز كه ناوبژیوان به‌سه‌ری تێپه‌ڕی و هه‌ژماری نه‌كرد.
ڕاهێنه‌ره‌كه ئاشكراشی كرد كه شووره‌ییه له یاریه‌كی تۆپی پێ له ساڵی دووهه‌زار و بیست و دوو ناوبژیوان ئه‌م جۆره هه‌ڵه زه‌قانه بكات، پۆچیتینۆ گوتیشی، كاتێك یانه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه گۆڵی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت ئه‌وا سیناریۆی یاریه‌كه به ته‌واوی ده‌شێوێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر هزرو ئاستی یاریزانان.
ڕاهێنه‌ری پیی ئێس جی سه‌رسوڕمانی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی له گۆڵی یه‌كه‌می ڕیال مه‌دریددا، ناوبژیوان نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ سیستمی ڤار تا له حاڵه‌ته‌كه دڵنیا بێت، پۆچیتینۆ ئاشكراشی كرد كه له هه‌ردوو یاری چوون و هاتندا له‌به‌رامبه‌ر ڕیال مدرید ئاستی تیپه‌كه‌یان به‌رزتر بوو، به‌ڵام له ده خوله‌كدا، هه‌موو شتێك یه‌كلایی بووه‌وه‌و تووشی داڕمان بوون .
ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان: ئۆباڵی دۆڕانی تیپه‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید له ئه‌ستۆی ناوبژیوانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.