Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:29

له‌ باسكه‌ی پیشگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا گۆڵدن ستیت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری شه‌ست و شه‌شی خولی باسكه‌ی پیشگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی باسكه‌ی گۆڵدن ستیت له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌ئه‌نجامی سه‌د و دوانزه‌ خال به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌دو حه‌وت خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز تۆماركرد.
 له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانانی گۆڵدن ستیت باشتر ده‌ركه‌وتن و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی په‌نجاو چوار خال به‌رامبه‌ر به‌ سی و شه‌ش خال له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م و له‌ماوه‌ی كۆتایی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز زۆر هه‌ولیدا بگه‌رێته‌وه‌ كه‌شی ركابه‌ری، به‌لام یاریزانانی گۆڵدن ستیت توانیان یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو دوانزه‌ خال به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌دو حه‌وت خاڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه‌.   

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.