Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 12:51

کۆشکی سپی: ڕەنگە رووسیا لە ئۆکراینا چەکی کیمیایی یان بایۆلۆجی بەکار بهێنێت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی ئەو دەنگۆیانە رووسیای رەتکردەوە کە باس لە بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی لەلایەن ئەمریکاوە دەکەن و هۆشداری دایە رووسیا لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی.

جێن ساکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند ، لەلایەن رووسیا دەنگۆی بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی لە تاقیگەکانی ئەمریکا لە ئۆکراینامان پێگەیشت، ئەمە شتێکە جێگەی بڕواپێکردن نییە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد، ئەم جۆرە بانگەشانە کە لەلایەن رووسیاوە دژبە ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستی و گوتیشی: ئەمریکا پابەندە بەو رێککەوتننامانەی تایبەتن بە بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی و لە ئێستاداشدا هیچ پلانێکمان نییە بۆ بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە چەکانە.

- سەرنجی بۆ ناردنی چەکی کیمیایی بۆ سووریا لەلایەن رووسیا راکێشا

گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی ئاشکرای کرد ئەوەی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە رووسیایە و گوتی: ئەوەی لە سووریا بەردەوامە لە هاوکاریکردنی رژێمی بەشار ئەسەد بە ناردنی چەکی کیمیایی رووسیایە و ئەوەیش کە یاسا نێودەوڵەتییەکانی پشتگوێ خستووە و ماوەیەکی زۆرە دەستی بە بەرهەمهێنانی چەکی بایۆلۆجی کردووە، هەر رووسیایە.

جێن ساکی ئەوەیشی ئاشکرا کرد هەموو ئەمانە بیانووی رووسیان بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا و گوتی: رووسیا سەرقاڵی بانگەشەی بێ بنەمای لەم جۆرەیە و چین-یش پاڵپشتی رووسیا دەکات. پێویستە لەسەرمان هۆشیار بین لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی لەلایەن رووسیا لە ئۆکراینا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.