Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 00:06

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزى كه‌نه‌دا دۆخى ئه‌منى عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستانى داعشیان تاوتوێكرد

کوردستان TV
100%


پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2022/3/10  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  گریگۆرى گالیگان باڵیۆزى تازه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا  نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵیۆزى تازه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عێراق خواست و ئاماده‌یى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.

له‌ دیداره‌كه‌دا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌مى، دۆخى ئه‌منیى عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستانى داعش تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوندییه‌كان و فرانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ و تیشك خرایه‌ سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كه‌نه‌دى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.