دوای نزیكه ساڵێك كاركردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه زانستییه‌كانی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر، ئێستا 7156 لاپه‌ڕه ئاماده‌یه بۆ چاپ.
د. جه‌بار قادر كه یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه (نزیكه‌ی ساڵێكی ته‌واوه لێژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه زانستییه‌كانی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، خۆبه‌خشانه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و مێژووزانه گه‌وره‌یه‌ی كورده، به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆژه زانستییه گرنگه گه‌یشته ئه‌نجام و ئێستا 7156 لاپه‌ڕه ئاماده‌یه بۆ چاپ، كه ئه‌مه ته‌نها كتێبه‌كانێتی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی. وتار و كتێبه‌كانی به زمانانی ڕووسی، ئینگلیزی، توركی و فارسی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه پێكدێنن و به‌ڵێنی له چاپدانی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانمان پێدراوه).
هه‌روه‌ا د.جه‌بار ده‌ڵَێت: (له كاره‌كانماندا كاك عوسمان پیرداوود ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی بۆ سكه‌نكردن و پاقژكردنه‌وه و سپیكردنه‌وه و دیزاینكردنی لاپه‌ڕه به‌لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و كتێبانه. ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزانه‌ی لێژنه‌كه‌ش دێڕ به‌دێڕی هه‌موو نووسینه‌كانیان چه‌ند جارێك خوێندووه‌ته‌وه و هه‌ر هه‌ڵه و په‌ڵه‌یه‌ك ڕوویدا بێ چاكیان كردووه‌ته‌وه، منیش هه‌ندێ له كتێبه‌كان كه به قه‌باره بچووك بوون ده‌بوایه تایپیان بكه‌مه‌وه).
ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌كه‌ش بریتین له (د.جه‌بار قادر، پ.د. ئازاد عوبێد، پ.ی.د.دڵشاد مه‌حموود عه‌بدولڕه‌حمان، پ.ی.د. كامه‌ران حاجی.
ئا- كامران
سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر چاپ ده‌كرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.