بەپێی ماڵپەڕى "Stripes" ئەدمیراڵ چارلس ریچارد، فەرماندەى فەرماندەیی ستراتیجیی ئەمریکا کە بەرپرسی جبەخانەى ئەتۆمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە هۆشداری داوە سەبارەت بە پەلامارى نوێی رووسیا لە ئەوروپا و سەرهەڵدانى توانای ئەتۆمی چین کە دەبنە هۆکارى ئەوەى جیهان بخەنە مەترسییەکی چاوەڕوان نەکراوەوە. ناوبراو ئەوەشی خستە روو، کە هەرگیز دۆخی لەم شێوەیەمان پێشتر رووبەڕوو نەبووەتەوە لە مێژوودا.
لەم بارەیەشەوە ناوبراو رایگەیاند، کە سەرکردایەتى ستراتیجیی ماوەیەکی زۆرە ئامادەیە بۆ ئەم جۆرە سیناریۆیانە. ئەم سەرکردایەتییە راهێندراوە تاوەکو هەستێت بە وەڵامدانەوە لە بەرامبەر بەکارهێنانى چەکی ئەتۆمی بەشێوەیەکی سنووردار لە سیناریۆی باوی دوژمنکارانەدا. لە ئێستاشدا هێزەکانى سەرکردایەتییەکە ئامادەن بۆ ئەنجامدانى هەموو شتێک کە سەرۆکی ئەمریکا داوایان لێ بکات.
ھەروەھا خاتوو جەین پساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە چەند تویتێکدا لەسەر هەژماری "تویتەر" رایگەیاند: "گوێبیستی دەنگۆ درۆیەکانی رووسیا بووینەوە دەربارەی بوونی تاقیگەی چەکی بایۆلۆجیی ئەمریکی و پەرەپێدانی چەکی کیمیایی لە ئۆکراینا، بەپێی رێککەوتنی چەکی کیمیایی و چەکی بایۆلۆجی، ئەمریکا پەرە نادات بەمجۆرە چەکانە لە هیچ شوێنێک".
پساکی ئەوەشی زیاد کرد: "رووسیا بیانوو و درۆ دادەهێنێت وەک هەوڵێک بۆ پاساو هێنانەوە بۆ کردەوە دڵتەزێنەکانی لە ئۆکراینا و، رەنگە رووسیا رێگا خۆشکات بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی لە ئۆکراینا یان ئەنجامدانی ئەو کارە و تۆمەتبارکردنی لایەنی دیکە لەو بەرپرسیارێتییە".
فەرماندەى فەرماندەیی ستراتیجیی ئەمریکا: هێزە ئەتۆمییەکانمان ئامادەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.