Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 12:18

رووسیا: ژێرخانی سه‌ربازیی دوو هه‌زار و 900 دامه‌زراوه‌ی ئۆكراینامان خاپوور كردووه‌

کوردستان TV
100%


گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشینكۆڤ رایگه‌یاند كه‌ ژێرخانی سه‌ربازیی دوو هه‌زار و 900 دامه‌زراوه‌ی ئۆكراینایان خاپوور كردووه.

ئیگۆر كۆناشینكۆڤ رایگه‌یاند كه‌ سوپای رووسیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ماریۆپول كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری به‌ناو ئیداره‌ی دۆنباس و پێشڕه‌وییه‌كانیش له‌ ئۆكراینا به‌رده‌وامن.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تا ئێستا ژێرخانی سه‌ربازیی دوو هه‌زار و 911 دامه‌زراوه‌ی ئۆكراینایان خاپوور كردووه، ده‌ڵێت له‌نێویاندا 97فڕۆكه‌، 107 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، 141سیسته‌می مووشه‌كیی به‌رگریی ئاسمانیی، 86 وێستگه‌ی رادار، 986 تانك و زرێپۆش، 107 مووشه‌كهاوێژی فره‌لووله‌، 368 گولـله‌ تۆپ و گولـله‌ هاوەن و 749 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی تایبه‌ت هه‌ن.

ئیگۆر كۆناشینكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ سوپای رووسیا به‌ڵگه‌ی له‌ تاقیگه‌ زینده‌ییه‌كانی ئۆكراینا ده‌ست كه‌وتووه‌ كه‌ پنتاگۆن هاوكاریی دارایی لێكۆڵینه‌وه‌ی میكانیزمی بڵاوبوونه‌وه‌ی نهێنی ده‌رده‌ كوشنده‌كانی كردووه‌ و گوتی: به‌ڵگه‌كان ده‌یسه‌لمێنن له‌ تاقیگه‌ی بایۆلۆجی كه‌ له‌لایه‌ن ئۆكرایناوه‌ دامه‌زرێندراون و هاوكاری كراون تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر نموونه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ ئه‌نجام دراون. ئامانجی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ئۆكراینا كه‌ پنتاگۆن هاوكاریی دارایییان ده‌كات دروستكردنی میكانیزمێكه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نهێنی ده‌رده‌ كوشنده‌كان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.