حكوومه‌تی سه‌نگافووره بڕیاری دا هه‌ر هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌ی به ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌شداریی شه‌ڕی ئۆكراینا بكات بۆ هه‌تاهه‌تایه زیندانی ده‌كرێ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نگافووره له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هه‌ر هاووڵاتییه‌كی سه‌نگافووره په‌یوه‌ندی به (سوپای نێوده‌وڵه‌تی) بكات بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕی ئۆكراینا دژ به ڕووسیا زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ (هه‌تاهه‌تایه) به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: هه‌ركه‌سێك به‌شداریی شه‌ڕ یان هه‌وڵی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ یان لایه‌نگیری شه‌ڕ دژی هه‌ر حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تێك كه له‌گه‌ڵ سه‌نگافووره له دۆخی شه‌ڕدا نه‌بێت بكات، وه‌ك تاوان هه‌ژمار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر هاووڵاتییه‌كی سه‌نگافووره ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌شداریی شه‌ڕ بكات به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ كه له‌نێو وڵات شه‌ڕی كردبێت و دواجاریش به‌رپرس ده‌بێت له‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامیداوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نگافووره جه‌ختیشی كرده‌وه كه تاوانباران به‌گوێره‌ی یاسای تاوانی وڵات به 15 ساڵ (واته هه‌تاهه‌تایه) له‌گه‌ڵ پێبژاردن سزا ده‌درێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه حكوومه‌تی سه‌نگافووره به فه‌رمی داوای له ڕووسیا كردووه هێرش و توندوتیژییه‌كان و به‌زاندنی سنووری ئۆكراینا بووه‌ستێنێ و دان به سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته بنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.