Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 00:06

سه‌رۆك بارزانی چواره‌مین ساڵیادی كه‌ناڵی زاگرۆس پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی له‌ چوارەمین ساڵیادی دەستپێکردنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و بۆردی ده‌زگا و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كرد.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: کردنەوەی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس به‌ زمانی عه‌ره‌بی پێویستییەکی زۆر گرنگ بوو لەبواری راگەیاندن و ئاخافتن لەگەڵ ڕای گشتیی عەرەبی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها دروستکردنی پردی پەیوەندی بوو بۆ گفتووگۆ و پێکەوە ژیانی هاوبەش لەنێوان گەلان کە خزمەت بە پرسی ئاشتی و گەشەپێدان بكات و گواستنەوەی وێنەی راستەقینەی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و گشەپێدان و سیاسی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن.

سه‌رۆك بارزانی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامبوونی بۆ كه‌ناڵی زاگرۆس خواست لەچوارچێوەی ئەو پێشکەوتنانەی كه‌ لە بوارەکانی راگەیاندا هاتووەتەکایەوە لەپێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری برایەتی و لێبوردەیی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ڕقوکینە کە ئامانجی گەلی کوردستانی ئازادیخوازە.

ده‌قی پەیامه‌كه‌ی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی دەستپێکردنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە زمانی عەرەبی:-

به‌ناوی خوای گەورەو میهرەبان

بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان

لە چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس به‌ زمانی عه‌ره‌بی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ سه‌رپه‌رشتیار و بۆردی ده‌زگا و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ ئەخوازم.

کردنەوەی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس به‌ زمانی عه‌ره‌بی پێویستییەکی زۆر گرنگ بوو لەبواری راگەیاندن و ئاخافتن لەگەڵ ڕای گشتی عەرەبی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی و دروستکردنی پردی پەیوەندی بۆ گفتووگۆ و پێکەوە ژیانی هاوبەش لەنێوان گەلان کە خزمەت بە پرسی ئاشتی و گەشەپێدان بكات و گواستنەوەی وێنەی راستەقینەی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و گشەپێدان و سیاسی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردن.

بەم بۆنەیەوە هیوای سەرکەوتن و بەردەوام بوونتان بۆ دەخوازم لەچوارچێوەی ئەو پێشکەوتنانەی لەبوارەکانی راگەیاندا هاتوەتەکایەوە لەپێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری برایەتی و لێبوردەیی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ڕقوکینە کە ئامانجی گەلی کوردستانی ئازادی خوازە

مسعود بارزانی

10ـی ئاداری 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.